مێسی هۆشداری بە ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید دەدات
مێسی ئامۆژگاری ماستانتونۆ دەکات!

یاریگا –
مێسی لەبارەی ریال مەدریدەوە لەگەڵ ماستانتونۆ قسەیکردووە و ئێستا لاوە ئەرجەنتینییەکە لە هەموو کاتێک زیاتر تامەزرۆی پۆشینی درێسی ریال مەدریدە.
فرانکۆ ماستانتونۆ بڕیارە لە مانگی ئابدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات. گواستنەوەکە لە دوای جامی جیهانی یانەکان تەواو دەکرێت، لەگەڵ ریڤەر پلێت بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکات و دوای پاڵەوانێتییەکە دەبێتە مەدریدی.
بەهرەمەندە تەمەن 17 ساڵەکە کە ئێستا لە کەمپی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندایە، بەگوێرەی میدیاکانی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی کە ریال مەدرید بە باشی دەناسێت، لەگەڵ هاوڕێکەی قسەی کردووە سەبارەت بە گرنگی ئەو یانەیە.
مێسی ئامۆژگاری ماستانتونۆی کردووە و پێی گووتووە:
ریال مەدرید لە سەرووی هەموو شتێکەوە تیپێکی براوەیە، تەنانەت ئەگەر یارییەکی خراپیش بکات، بەڵام بردنەوە لەدی ئێن ئەیدایە و بە ئاستێکی خراپیش توانای سەرکەوتنی هەیە.
ماستانتونۆ بە وردی گوێی لە ئامۆژگارییەکەی مێسی گرتووە و زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی پۆشینی درێسی مێرەنگی دەکات.
ئەم گواستنەوەیە بە بۆمبێکی گەورە دادەنرێت لە بازاڕی گواستنەوەکاندا، چونکە ریال مەدرید جارێکی دیکە هێزی خۆی نیشان دەدات. رێکەوتنی هەردوولایەن کراوە و یانە مەدریدیەکە بەو بابەتە زۆر دڵخۆشە و پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی دەکات.
"MASTANTUONO ES MEJOR QUE YAMAL"
Atentos a la declaración de Jorge D'Alessandro en el @elchiringuitotv sobre Franco Mastantuono y su comparación con Lamine Yamal.
Mirá #ElChiringuito por la pantalla de TNT Sports y disfrutalo también Max 🤝 #Suscribite https://t.co/rq6sQOr7sM pic.twitter.com/m4NYiIg6Wd
— TNT Sports Argentina (@TNTSportsAR) June 10, 2025