ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەستێرەیەک ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری داهاتوو لێنگلێت بەفەرمی ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ کلیمێنیت لێنگلێت بەرگریکاری یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن، بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەیان هەڵبوەشێننەوە کە لێنگلێت تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلاوگرانا هەبوو.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بەهۆی رۆیشتنی لێنگلێت لە یانەکە لە رووی داراییەوە قازانجێکی زۆر دەکات و 32 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە، کە لە یاسای دارایی خاوێن باری لاری یانە کەتەلۆنییەکە هاوسەنگ دەکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لێنگلێت بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەست لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆ دەکات و بارسێلۆنا بەشێک لە مووچەی ماوەی گرێبەستەکەی بەو بەرگریکارە فەڕەنسییە دەدات.

بەرگریکارە 29 ساڵانەکە بە درێسی بارسێلۆنا لە 160 یاری 7 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە و پێشتر لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیش یاریی کردووە، بە درێسی رۆخی بلانکۆس لە 34 یاری 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

لێنگلێت ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو بەشداریی 34 یاریی بارسێلۆنای کرد، دوو هەزار و 876 خولەک یاریی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button