ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ریال رادەگەیەنرێت

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید هەواڵێکی خۆشیان پێ راگەیەندرا لەبارەی گەڕانەوەی یاریزانێک لە پێکان.

مەدرید بە راهێنەرایەتی چابی ئالۆنسۆ لە رۆژانی داهاتوودا بە چڕی خۆیان بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادەدەکەن و دەیانەوێ وەرزە بێ نازناوەکە تەنها بۆ لەبیرکردن بێت.

ریال زۆرینەی قۆناخەکانی وەرزەکەی بە ئامادەنەبوونی چەندین یاریزانی گرنگ بەڕێدەکرد، لەوانە ئێدواردۆ کاماڤینگا کە هەر بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنساش بانگهێش نەکرا، بەڵام رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی یانە شاهانەکە گەیاند.

ئەستێرە فەڕەنسیەکە بەهۆی ئەو پێکانەی لە کۆتا هەفتەی مانی ئەپرێل تووشی هات، لە تەواوی یارییەکانی ریال دابڕا و وەرزەکەی بۆ کۆتایی هات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، ئەو یاریزانە ئێستا چاکبووەتەوە. ئەمڕۆش وێنەیەکی ناوبراو لەگەڵ دەیڤید ئالابا بڵاوبووەوە لە شوێنی مەشق و راهێنانەکانی ریال، کە ئەوەی دواتریشیان هەر پێکان لە یارییەکانی یانەکەی دابڕاند.

سەرچاوەکە نووسیویەتی رەنگە ئێدواردۆ بۆ یارییەکانی مۆندیال، کە ناوەراستی ئەم مانگە دەستپێدەکات، بەتەواوەتی چاکبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button