ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

ئاڕنۆڵد: لە رێگەی پاشکۆوە سەردەکەوین بۆ مۆندیال

بە فەرمی عێڕاق گەیشتە پاشکۆی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرە ئوستڕالیەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر کۆریای باشوور باس دەکات و دەڵێت لە رێگەی پاشکۆوە دەگەینە مۆندیال.

دوای شکستەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەکەی کۆریا بە ئەنجامی 2 _ 0، گراهام ئاڕنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق هۆکاری شکستە باس دەکات و دەشڵێت دەتوانین لە پاشکۆوە بگەینە مۆندیالی 2026.

ئاڕنۆڵد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی:

کارتە سوورەکەی عەلی حەمادی تەواوی بارودۆخەکەی گۆڕی، تا پێش دەرکرانی یاریزانەکە ئێمە باشتر بووین، ئەمەش بەهانە نیە بۆ شکستەکەمان، شانازی بە یاریزانەکانم دەکەم کە بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی بەهێز تەواوی توانای خۆیان لە یارییەکە بەکارهێنا، بەڵام ئەستەمە بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی وەکو کۆریا 70 خولەک یاریی بکەیت بە 10 یاریزان.

دەربارەی ئامادەکاری و سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ مۆندیالی 2020، گراهام ئاڕنۆڵد زیاتر گوتی:

ئامادەکاری باشتر دەکەین بۆ یارییەکانی داهاتوو، ئێستا عێڕاق لە پاشکۆی سەرکەوتن بۆ مۆندیال یاریی دەکات، هیوایەکی زۆرم هەیە بە یاریزانەکان لە پاشکۆوە سەرکەوین بۆ مۆندیال، کاتێک راهێنەری ئوستڕالیا بووم لە پاشکۆوە چوینە مۆندیال، بۆیە لە ئەمڕۆوە  بۆ یاریی رۆژی سێ شەممە بەرامبەر ئەردەن و یارییەکانی پاشکۆ کە لە مانگی سێبتێمبەر دەکرێت ئامادەکارییەکانمان دەستپێدەکات.

بە فەرمی دوای شکستەکەی بەرامبەر کۆریای باشوور، هەڵبژاردەی عێڕاق هیوای سەرکەوتنی راستەوخۆی بۆ مۆندیال لە دەستدا و لە پاشکۆی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button