بەپەلە؛ ئەستێرەیەکی فەڕەنسی پەیوەندیکردنی بە مانچێستەر سیتی راگەیاند

یاریگا –
یاریزانێکی دەرکەوتووی فەڕەنسی چوونی بۆ ریزەکانی مانچێستەر سیتی راگەیاند و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.
ئیسپانیا و فەڕەنسا و نمایشێکی پڕ گۆڵیان لە چوارگۆشەی زێڕینی نەیشنزلیگ پیشاندا کە 5-4 کۆتایی هات و ئیسپانییەکان سەرکەوتن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگال لە فیناڵ.
لە یارییەکەدا دیدێ دیشا بە زۆرینەی ئەستێرە سەرەکییەکانیەوە یاریکرد بەڵام ئەنجامەکە زۆر قورس لەسەریان وەستا تا خولەکی 63 پێش ئەوەی رەیان شێرکی بێتەناو، کەڵەشێرەکان 4-1 لەدوابوون. هاتنەژوورەوەی یاریزانەکەی لیۆن کە یەکەمین یاریی نێودەوڵەتیی بوو، ئاهێکی بەبەر هەڵبژاردەکەدادا و جڵەوی یارییەکەی خستەوە دەستی فەڕەنسییەکان. توانی لە خولەکی 79 بە گۆڵێکی ئێجگار سەرنجڕاکێش یارییەکە بکات بە 5-2, ئەوە پێش ئەسێستە نایابەکەی بۆ کۆلۆ موانێ لە خولەکی 93 کە ئەنجامەکەی کرد بە 5-4 بەڵام دادی نەدان بۆ تێپەراندنی ئیسپانییەکان.
سەرجەم جووڵەکانی رەیان ببینە:
Rayan Cherki vs Spain
Game changer – First Apppic.twitter.com/zpHjEXd2Z8
— Matolisso (@MatolissoB) June 5, 2025
لە لێدوانێکیدا دوای یارییە دراماتیکیەکە یاریزانە 21 ساڵییەکە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی سیتیەوە درکاند و وتی
بەڵێ، پەیوەندی بە مان سیتیەوە دەکەم و نزیکە لە بەفەرمی بوون. بەڵام تۆش و هەمووکسێکیش پێشتر هەر وەڵامەکەمتان دەزانی.
پێپ گواردیۆلا ئەو شێرکی وەک جێگرەوەیەکی نموونەیی دەزانێ بۆ شوێنەکەی کێڤن دی برۆین. هەربۆیە ستی ئامادەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە 30 ملیۆن یۆرۆیە و هەردوو یانە ئێستا کاری لەسەر دەکەن.
رەیان پێشتر ئامانجی ئەیسی میلانیش بوو، بەڵام جەختی لەوە دەکردەوە کە دەیەوێ یاری بۆ سیتی بکات.
🚨🔵 Rayan Cherki has an agreement with Man City on personal terms, as revealed.
“Yes… it’s getting done. But you already know my answer, everybody knows. But there’s still a game to play. Now we have to enjoy and give everything, but after it will be done”, tells Telefoot. pic.twitter.com/mAe9Qoenee
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 5, 2025