ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید ریمۆنتادایەکی دیکەی کرد و چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی یەکلایی دەکاتەوە

ماستانتونۆ بەهۆی هاتنە پێشەوەی ریال مەدرید بڕیاریداوە پاریس پشتگوێ بخات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە بەهرەمەندە ئەرجەنتینییەکە لە نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان خۆی یەکلاکردەوە، بڕیاریداوە بچێتە ریال مەدرید لەکاتێکدا سەرەتا پاریس سانجێرمان نزیکبوو فرانکۆ ماستانتونۆ ناوەڕاستکاری ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی بباتە ریزەکانی.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی فرانکۆ ماستانتونۆ ناوەڕاستکاری ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی هاتە سەر هێڵ، ئەو یاریزانە 17 ساڵانە یەکسەر پاریس سانجێرمانی بلۆک کردووە و بڕیاریداوە بچێتە ریال مەدرید.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، فرانکۆ ماستانتونۆ لە منداڵییەوە خەون بە یاریکردن لە ریال مەدرید دەبینێت، بۆیە کاتێک یانە ئیسپانییەکە بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە لاوە هاتە سەر هێڵ، ماستانتونۆ بڕیاری دا بچێتە ریزەکانی مەدریدییەکان.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، ئێستا ریال مەدرید لەگەڵ ریڤەر پلەیت لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە 17 ساڵانە بباتە ریزەکانی، کە ریال مەدرید خەریکە هەمان سیناریۆی ئاردا گولەر دووبارە بکاتەوە، کە ئەو یاریزانە تورکەش لە چوونی بۆ بارسێلۆنا نزیکبوو، بەڵام لەکۆتاییدا بووە یاریزانی ریال مەدرید.

کەناڵی ESPNـی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، سەرەتا بەرپرسانی ریال مەدرید لەبارەی گواستنەوەی ماستانتونۆ دوودڵ بوون، بەڵام دوای هاتنی چابی ئاڵۆنسۆ بۆچوونیان گۆڕی و پێداگیریان لەسەر پەلکێشکردنی ئەو بەهرەمەندە ئەرجەنتینییە کرد و داوایان کردووە ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ ماستانتونۆ و بەڕێوەبەری کارەکانی بکەن.

ریڤەر پلەیت لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە تواناکانی ماستانتونۆ داوای 45 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات، ریال مەدریدیش دەیەوێت لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستی ئەو یاریزانە لاوە واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button