وردەکاریی گرێبەستەکەی مۆدریچ و کاتی گەیشتنی بۆ میلانۆ ئاشکرابوو

یاریگا –
هەفتەی داهاتوو مۆدریچ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەچێتە میلانۆ و وردەکاریی گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەیسی میلان ئاشکرابوو.
دانیێلی لۆنگۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو لوکا مۆدریچ دەگاتە میلانۆ، بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆ بکات.
#Milan, accordo raggiunto con Modric: atteso in Italia a inizio settimana https://t.co/gvHo9hoVTl
— calciomercato.com (@cmdotcom) June 4, 2025
ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، مۆدریچ بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەست لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆ دەکات، بەڵام بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی دەتوانێت بۆ ساڵی دووەمیش درێژ بکرێتەوە، کە مووچەی ساڵانەی ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە لە میلانۆ 4 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
مۆدریچ (39 ساڵان) گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و دوای مۆندیالی یانەکان ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە لەدوای 13 ساڵ بەجێدەهێڵێت، کە 28 نازناوی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە و شەشیان نازناوی چامپیۆنزلیگ بوون.
مۆدریچ وەرزی رابردوو بەشداریی کەمتر لە نیوەی یارییەکانی ریال مەدریدی کرد و لە زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەکی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دادەنیشت، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەکۆی 57 یاری تەنیا دوو هەزار و 864 خولەک یاریی کرد، 4 گۆڵ و 9 ئەسیستی کرد.
ئەیسی میلان دەیەوێت مۆدریچ بگوازێتەوە ریزەکانی؛ سوود و زیانەکانی ئەم گرێبەستە چی دەبن؟