ئینتەر میلان گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەستپێکرد

یاریگا –
یانەی ئینتەر میلان دەیەوێ خۆی بۆ وەرزی داهاتوو باشتر ئامادەبکات و ئەنجامەکانی وەرزی رابردوو کە هەرسێ پاڵەوانێتیە سەرەکییەکەی لە قۆناخە پێشکەوتووەکاندا لەدەستدا، لە بیری هاندەرانی بباتەوە.
ئینتەر هەوڵێکی بێوچان دەدات بۆ هێشتنەوەی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر کە ساڵێکی گرێبەستەکەی ماوە و دەیەوێ تیمێکی جیاوازتر بۆ وەرزی داهاتوو بونیات بنێت، ئەوە ئەگەر پارە زەبەلاحەکەی سعوودییەکان بهێڵێت کە چاویان لەوەیە ئینزاگی بگوازنەوە و یانەی هیلالیش بەهێزترین ئەگەرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئینتەر میلان پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی هۆیلوندەوە کردووە و چەند رۆژی رابردووش گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە دانیماریەکەکە گۆڕاوەتەوە. وەک پێشتریش ئاشکراکرابوو، یاریزانە 22 ساڵییەکە لە لیستە کورتکراوەکەی نێرازوریە بۆ هێڵی پێشەوە.
یانە ئیتاڵییەکە لە ماوەی سێ ساڵی رانردوودا دووجار گەیشتنە فیناڵی چامپیۆنزلیگ. بەڵام لە هەردوو فیناڵەکەدا نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن. بەجۆرێک بەرامبەر مانچێستەر سیتی 0-1 و بەرامبەر پاریس سانجێرمانیش بە 5 گۆڵی بێ وەڵام دۆڕان. هەر بۆیە بە پێویستی دەزانن چاکسازییەکی زۆر لەو هێڵەدا بکەن. بۆ ئەوەش چاویان لە راسموسە کە لەلایەن روبن ئامۆریمەوە وەک سەرەکیی پشتیپێنابەسترێت.
🚨🇩🇰 Understand Inter have made contact with Rasmus Højlund’s camp in the recent days as talks started for the Danish striker.
As exclusively revealed two days ago, Højlund is one of the main options on Inter shortlist with Parma’s Bonny and more. pic.twitter.com/zdXj3TjCVn
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 2, 2025
زستانی رابردووش هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ناپۆلی نیازیان پیشاندابوو بۆ گواستنەوەی هۆیلوند. ئێستا هەمووشت لەدەستی مان یونایتددا ماوەتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی یاریزانەکەی پێشووی ئاتاڵانتا.