
یاریگا –
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنزلیگ بڵاوکرایەوە.
لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی 26 یاریزانە بانگهێشتکراوەکەی بۆ بۆ قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنزلیگ بەرامبەر فەڕەنسا راگەیاند، ئیسکۆی هێرشبەری ریال بێتیس بانگهێشتکردووە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئیسپانیا:
گۆڵپارێز: دەیڤد دایا، ئەلێكس رێمیرۆ، ئونای سیمۆن.
بەرگریكار: پێدرۆ پۆرۆ، مینگوێزا، لی نۆرمان، پاو كوبارسی، دانی ڤیڤیان، دین هاوسن، ئالێخاندرۆ گریماڵدۆ، مارک کوکورییا.
ناوەڕاست: میکێل مێرینۆ، مارتین زوبیمێندی، گاڤی، پێدری، فێرمین لۆپێز، ئالێکس باینا، فابریان رویز، ئیسکۆ.
هێرشبەر: لامین یامال، نیکۆ ولڵیامز، یێرێمێ پینۆ، سامۆ مۆدریۆن، دانی ئۆلمۆ، ئالڤارۆ مۆڕاتا، ئۆیار زابال.
راهێنەرەکەی ماتادۆر راوول ئاسێنسیۆی بەرگریکاری ریال مەدرید و رۆدری ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی و باڵدێ و ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری بارسێلۆنای بانگهێشت نەکردووە.