ئه‌ڵمانیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی رۆدریگۆ لە مەدرید و راستی گواستنەوەی میتۆما بۆ میونشن

ئارسیناڵ و میونشن لەسەر ئامانجەکان دەجەنگن

Yariga App

یاریگا –

دوو یانەی گەورەی ئەوروپا رکابەرییەکی توند لەسەر گواستنەوەی کاۆرو میتۆما، ئەستێرەی برایتن دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا، تەنیا ناوی میتۆما بە بایرن میونشن دەبەسترایەوە، بەڵام تۆڕی سکای سپۆرتس دووپاتیدەکاتەوە، ئارسیناڵ بە توندی بۆ گوستنەوەی میتۆما هاتووەتە سەرهێڵ.

ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ، لیستێکی کورتکراوەی ئامانجەکانی بازاڕی گواستنەوەی ئارسیناڵی بۆ باڵی راست ئامادەکردووە، میتۆما یەکێکە لە ئامانجەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس، راستە ئارسیناڵ گرنگی بە میتۆما داوە، بەڵام خەونی گەورەی گواستنەوەی رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید.

هۆکاری سەرەکی پەککەوتنی گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ ئارسیناڵ، بەرزی مووچەکەیەتی و تاوەکو ئێستا گەنەرز نەیتوانیوە داواکارییەکانی جێبەجێ بکات.

لەلایەکی دیکەوە، پێگەی TBR بڵاویکردووەتەوە، جیا لە ئارسیناڵ و بایرن میونشن، ئێستا تۆتنهامیش بۆ گواستنەوەی میتۆما ئامادەیە، بە تایبەت دوای مسۆگەرکردنی بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بەهای گواستنەوەی میتۆما لە دەوروبەری 42 ملیۆن پاوەند، میونشن دوای بێهیوابوونی لە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن، میتۆمای کردووەتە ئامانجێکی سەرەکی و پێدەچێت برایتنیش گەیشتبێتە ئەو بڕوایەی، ئیتر میتۆما یانەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button