بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامۆریم لەسەر ئۆفەرە زەبەلاحەکەی سعوودییەکان بۆ فێرناندێس بێدەنگی شکاند

Yariga App

یاریگا –

دوای ئاشکرابوونی ئۆفەرە زەبەلاحەکەی هیلالی سعودی بۆ گواستنەوەی برونۆ فێرناندێش، مانچێستەر یونایتد لە رێگەی راهێنەرەکەیانەوە بێدەنگییان شکاند.

لە چەند کاتژمێری رابردوودا مێدیاکانی ئینگلتەرا ئۆفەرێکی خەیاڵی هیلالی سعودییان ئاشکراکرد کە بڕەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ خۆی دەدات لە 231 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریسازەکە و بڕی 100 ملیۆنی دیکە بۆ مان یونایتد. ئەوە لەگەڵ پێدانی تەنها یەک هەفتە مۆڵەت بەو یاریزانە بۆ بڕیاردان لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یاخود رازیبوون بۆ ئۆفەرەکەی هیلال.

لە نێوان مانەوە لە ئۆڵدترافۆرد یان گواستنەوەی بۆ ریاز، برۆنۆ رووبەڕووی دووڕیان دەبێتەوە! – Yariga

مان یونایتد لەرێگەی ئامۆریمی راهێنەرەوە هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو. لە نوێترین لێدوان پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە کۆتا هەفتەی خولی ئینگلیزی، روبن لەسەر هاونیشتیمانی و کاپتنی یانەکە وتی

بۆ برونۆ گرنگە کە بزانێت ئێمە وا خەریکی گۆڕنکارییکردنین لە شتانێکی زۆری یانەکەدا.

بە نموونە؛ رەفتاری گشتی، رێکخستنەکانی رۆژانە پێیهەڵدەستین، راهێنانەکان و ئیتر ئەوە وادەکات کە بیەوێت هەر لەم یانەیەدا بمێنێتەوە و یانەکەشی خۆشدەوێت.

سەرباری وەرزێکی تەواو وێران بۆ مان یو، بەڵام ئەو ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیە هێشتا بەردەوامبوو لە پیشاندانی ئاستی خۆی. بەجۆرێک لە 56 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 19 گۆڵ و 19 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button