عێراقکوردستان

عەبدولغەنی شەهد: کارگێڕی زاخۆ داوایان لێکردووم بۆ وەرزی داهاتوو لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە بمێنمەوە

نەورۆز و زاخۆ یارییه دواخراوەکەیان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

دوای تەواوبوونی یارییە دواخراوەکەیان بەرامبەر نەورۆز، راهێنەری زاخۆ دەڵێت کارگێڕی زاخۆ داوایان لێکردووم لە ئەرکەکەم بەردەوام بم.

یاریی دواخراوی نێوان نەورۆز و زاخۆ کە 10 خولەک لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بە هۆی ئاژاوەی هاندەرانی هەر دوو یانە لە خولەکی 80 یارییەکە وەستێنرابوو لەو یارییەی کە لە یاریگای نەورۆز کرا، بە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق 10 خولەکی کۆتایی یارییەکە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو.

عەبدولغەنی شەهد راهێنەری زاخۆ دەربارەی ئاستی تیپەکەی و مانەوەی لە ئەرکەکەی دوای تەواو بوونی یارییەکەگوتی:

یارییەکە پاڵەپەستۆی لەسەر هەردوو یانە دروستکردبوو، یارییەکەمان بە تۆپی درێژکرد و چاوەڕوانی هەڵەیەک بووین، بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین، دەستەی کارگێڕی زاخۆ گفتوگۆیان لەگەڵ کردووم بە مەبەستی مانەوەم لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو، بەڵام تا ئێستا بریاری مانەوەم نەداوە، پێویستە لەگەڵیان زیاتر گفتوگۆبکەم لەسەر زۆر بابەت بۆ ئەوەی بتوانم لە وەرزی داهاتوو لەگەڵیان بەردەوام بم.

زاخۆ 63 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەم دێت، لە کاتی دەستپێکردنەوەی خول لە مانگی داهاتوو لە گەڕی 35 میوانداری نەفتی بەسڕە دەکات، نەورۆز 43 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button