
یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئاشکرا کراو هیچ یاریزانێکی دهۆکی تێدانیە.
لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سێ یاریزانی یانە کوردستانیەکانی تێدایە، پاتریک مارسیلینهۆ بەرگریکاری پیشەگەری بەڕازیلی زاخۆ بە هۆی تۆمارکردنی گۆڵ بەرامبەر قاسم ناوی لە پێکهاتەکەدا هەیە.
یوسف بن سۆدە هێرشبەری توونسی هەولێر ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاڤدا هەیە، هەولێر بە گۆڵی یوسف توانی یاریی لووتکە لە تەڵەبە بباتەوە، حوسێن نەجم گۆڵپارێزی نەفتی میسان گۆڵپارێزی پێکهاتەکە دەکات بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر نەفت پێشکەشی کرد و کلین شیتیشی لەگەڵ یانەکەی کرد.
بە هۆی شکستەگەورەکەیان بەرامبەر قوەجەوییە هیچ یاریزانێکی دهۆک لە پێکهاتەکە نابینرێت، نەورۆزیش لە یاریگای خۆی لەگەڵ نەفتی بەسڕە یەکسان بوو 1 _ 1 تاکە گۆڵی نەورۆز عەلی ساڵحی بەرگریکار تۆماریکرد و ناوی لە نێو پێکهاتەکەدا هەیە.
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق