ئیسپانیاگرنگترین

دێکۆ؛ ئەوەی لەبارەی لامین یامال دەگوترێت ناڕاستە

باسی گواستنەوەی راشفۆرد و لویس دیازیش دەکات..

Yariga App

یاریگا –

دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا دەنگۆیەک لەبارەی لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەکە بەدرۆدەخاتەوە.

دوێنێ ماڵپەڕی کادینا سێر بڵاویکردەوە، هەرچەندە هەردوولا لە کۆتا قۆناخی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەن، بەڵام لامین یامال داوایکردووە ببێت بە خاوەن بەرزترین مووچە لە یانەکە و بەو داواکارییە یانەکەی شۆک کردووە، بەڵام دێکۆ دەڵێت راست نییە و لامین داوای بەرزترین مووچەی نەکردووە.

لامین یامال داوای بەرزترین مووچەی تیپپەکەی نەکردووە و ئەو قسەیە ناڕاستە، لامین تەنیا دەیەوێت لە بارسا دڵخۆشبێت.

دێکۆ باسی پلانەکانی بارسێلۆنا بۆ مێرکاتۆی هاوینەش دەکات و ئاشکرایکردووە نیازیان نییە لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ بەرگریکار و ناوەڕاستکاری نوێ واژۆ بکەن.

لەم هاوینە بەدوای بەرگریکار، یاریزنی دڵی بەرگری و ناوەڕاستکار ناگەڕێین. ئەم هەفتەیە لەگەڵ هانزی فلیک دادەنیشم و هەڵسەنگاندن بۆ بازاڕی گواستنەوە دەکەین، بڕوام وانییە هیچ یاریزانێک داوای رۆیشتن بکات.

گواستنەوەی گۆڵپارێزێک؟

شتیگن و چێزنیمان هەیە، دەبێت بزانین ئیناکیش بڕیاری چی دەدات، ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە رەنگە پێویست بکات بۆ گۆڵپارێزی نوێ بگەڕین، لە لاماسیاش گۆڵپارێزی باشمان هەیە.

جۆان گارسیا؟

گۆڵپارێزێکی زۆر باشە، یاریزان دۆزەرەوەکانمان بەباشی کاری خۆیان دەکەن، ئێمەش هەموو هەوڵێک بۆ باشترکردنی تیپەکە دەدەین.

گواستنەوەی یاریزانێکی باڵ؟

مارکوس راشفۆردمان بەدڵە، لویس دیازیشمان بەدڵە و چەند یاریزانێکی دیکەی باڵمان بەدڵە بەڵام جارێ نابێت باسی یاریزانێک بکەین، کە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەبێت.

گواستنەوەی نیکۆ ویلیاماز؟

وەرزی رابردوو دەمانویست گرێبەست لەگەڵ نیکۆ و ئۆلمۆ واژۆ بکەین، دانی ئۆلمۆ لە سەرەتاوە متمانەی بە پڕۆژەکە هەبوو، کارەکەی بۆ ئاسانکردین و بە ئۆفەرەکەمان رازیبوو، بەڵام نیکۆ وای نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button