ئه‌وروپاگرنگترین

کومان ئەستێرەیه‌كی خولی سعودی تووشی شۆک دەکات

لەژێر سەرکردایەتی مندا ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆله‌ندی له‌ بانگهێشتكردنی بۆ ریزی هه‌لبژارده‌كه‌ بێ هیوا ده‌كات.

كۆمان رایگه‌یاند، ستیڤن بێرگڤین یه‌كێكه‌ له‌ هێرشبه‌ره‌ باشه‌كان به‌ڵام نامه‌وێت درێسی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بپۆشێت.

ستیڤن بێرگڤین هێرشبەری یانەی ئیتیحاد، له‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌ و یارمەتیدان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی رۆشنی سعودیە به‌ده‌ستبهێنن.


له‌كاتی  په‌یوه‌ندیكردنی بێرگڤین بۆ خولی سعودیه‌، كومان بە توندی رەخنەی لە یاریزانه‌كه‌ گرتبوو، رایگه‌یاند، تا ئەو کاتەی له‌ راهێنەرایه‌تی هەڵبژاردەی هۆڵه‌ندا بمێنێتەوە بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ناكات، باشتر بوو بۆ بێرگڤین بۆ تیپێک لە له‌ خولی هۆڵەندا یاری بکردایە.


کۆمان بۆ ماڵپەڕی nlsportnieuws گوتی، سه‌یری خوی سعودیه‌م كرد، زانیم کە بێرگڤین لەگەڵ ئیتیحاد نازناوی خولی بەدەستهێناوە، بەڵام لەژێر سەرکردایەتی مندا ناگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی هۆڵه‌ندا، دەبێت چاوەڕێ بکات تا راهێنەرێکی نوێ ئه‌ركه‌كه‌ وه‌رده‌گریت، پێشتر ئه‌ویش گوتیبووی، كه‌ نایەوێت لەژێر دەستی مندا یاری بکات، بۆیە ئەو بابه‌ته‌ کۆتایی هاتووه‌، ئەم دەرگایە داخراوە تا ئەو دەستپێشخەری نه‌كات و  پەیوەندیم پێوه‌ نه‌كات من پەیوەندی پێوە ناکەم و بانگهێشتی ناكه‌م.

بابەتی زیاتر

Back to top button