ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ ناکۆکی لەنێوان ریال مەدرید و ڤینیسیۆس دروست دەبێت

"ڤینیسیۆس داواکارییەکی گەورەی هەیە"

Yariga App

یاریگا –

ناکۆکی لەنێوان ریال مەدرید و ڤینیسیۆس دروستبووە و گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەرێنییە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی سێ هەفتە لەمەوبەر بڵاوکرانەوە هێشتا ریال مەدرید و لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ڤینیسیۆس داوایکردووە مووچەی ساڵانی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە، بەڵام یانەکە ئەو بڕە بەزۆر دەزانێت و ئامادەیە مووچەی ساڵانەی بکات بە 20 ملیۆن یۆرۆ.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، لە 2022 تاوەکو ئێستا ساڵانە 17 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت، کە لە مووچەکەی کیلیان ئێمباپێ نزیکە بەڵام ئەستێرە فەڕەنسییەکە پاداشتی زیاتر وەردەگرێت.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید لە ئاستی ئەم وەرزەی ڤینی ناڕازییە، ئەوەش هۆکارێکە کە بە شایستەی ئەو مووچە زۆرەی نازانن، جونیۆر لەم وەرزە لە 50 یاریی 20 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سعوودیەکان چەند جارێک گفتوگۆیان لەگەڵ ڤینیسیۆس کردووە، بەڵام ئەو هەواڵە راست نییە کە گوایە ئۆفەرێکیان بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کردووە و تاوەکو ئێستا سعوودیەکان هیچ ئۆفەرێکی لەوشێوەیان پێشکەش نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button