
یاریگا –
ئارنێ سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول دوای بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، گەشتی ئیسپانیای کردووە.
ئارنێ سلۆت یەکەم راهێنەری هۆڵەندییە کە نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت. هاوینی رابردوو شوێنی یۆرگن کلۆپی گرتەوە و توانی باشترین ئەنجامەکانی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.
بەم سەرکەوتنە دڵی هاندەرانی لیڤەرپوڵی بەدەست هێنا و دوو هەفتە لەمەوبەر کاتێک رێدز بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە نازناوەکەیان لە تۆتنهام مسۆگەر کرد، شاهیدی ئاهەنگێکی گەورە بووین لە یاریگای ئەنفێڵد.
🍾 Arne Slot llegó a Ibiza para celebrar el título de la Premier League con el Liverpool y lo recibieron como se merece.
😎 Así, señoras y señores, es como se ve la buena vida. pic.twitter.com/rnMqYcYcwX
— Legalbet España (@legalbet_es) May 13, 2025
سلۆت بە وەرگرتنی مایک لە ئەنفێڵد، وەک رێزێک بۆ کلۆپی راهێنەری پێشووی یانەکە گۆرانییەکی گووت، هاوکات هاندەرانیش گۆرانییەکیان لەگەڵ گووتەوە دوای ئەوەی بیستەمین نازناوی خولیان بەدەستهێنا.
بەڵام رۆژی دووشەممە لە دووڕگەی ئیبیزا بینرا کە بۆ پشوو وەرگتن گەشتی ئەم دووڕگەیەی کردووە لەوێ سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوو و چێژ لە پشووەکەی وەردەگرێت. هاوکات بەشێک لە یاریزانەکانیش چوونە دوبەی.