ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ ریال مەدرید کام بەرگریکار دەگوازێتەوە؟

رۆژنامەی مارکا دوا پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەمووان باس لە سەردەمی نوێی ریال مەدرید لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ دەکەن، ئەوەی هەمووان لەسەری کۆکن، نوێکردنەوەی یانەکەیە.

رۆژنامەی مارکا وردەکاری پلانەکانی مەدریدی بۆ مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو ئاشکراکردووە. دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمسی ئینگلیزی یەکێکە لە دیارترین ئامانجەکانی مەدرید بۆ هێڵی بەرگری.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هیوسن بریتییە لە 58 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام هیچ دڵنیاییەک بۆ گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ نییە، رۆژنامەکە نووسیویەتی؛

بۆرنمس تەنیا دوو یاریی لە پرێمەرلیگی ئەم وەرزە ماوە و هیوسن خۆی وەکو یەکێک لە باشترینەکانی پرێمەرلیگ پیشانداوە، بۆیە بابەتی گواستنەوەی بۆ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا تەنیا بە کاتەوە پەیوەستە.

جیا لە ریال مەدرید، چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ بە فەرمی گفتوگۆیان لەگەڵ باوکی هیوسن کردووە و داوای روونکردنەوەی داهاتووی کوڕەکەیان کردووە.

بوگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، هیوسن دوای تەواوبوونی یارییەکانی پرێمەرلیگ، بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە و حەزی لە پۆشینی درێسی ریال مەدریدە، تەنانەت ئامادەیە ئۆفەرە فەرمییەکەی چێڵسی رەتبکاتەوە.

ریال مەدرید نایەوێت سیناریۆی لێنی یۆرۆ دووبارەبکاتەوە و دەیەوێت زوو هەموو گرێبەستەکان یەکلاییبکاتەوە. ریال مەدرید گەیشتووەتە بڕیاری گواستنەوەی هیوسن و چاوەڕێی ئاڵۆنسۆن.

لەلایەکی دیکەوە، ریال مەدرید ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوولی لەبیر نەکردووە. گرێبەستی بەرگریکارە فەڕەنسییە لە هاوینی ساڵی داهاتوو لە ئانفیڵد بەسەردەچێت و لیڤەرپوول نایەوێت هەمان سیناریۆی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد دووبارە بکاتەوە.

ریال مەدرید دەیەوێت کەیسی گواستنەوەی یاریزانێکی دڵی بەرگری و بەرگریکارێکی باڵی چەپ لە دوو هەفتەی داهاتوودا تەواوبکات.

یانە شاهانەکە چاوی لە ئامادەکارییەکی چڕی مۆندیالی یانەکانە، بە تایبەت ئاڵۆنسۆ دەموچاوێکی نوێی یانەکەیە و پێویستی بە یەکلاییکردنەوەی خێرای گواستنەوەکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button