ئیسپانیاگرنگترین

پەیامێک لە لامین یامالەوە بۆ رامۆس و بێڵینگهام

بیرتان نەچێت....

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا پەیامێکی تەنزئامێزی بۆ جود بێڵینگهام و سێرجیۆ رامۆس نارد.

یامالی تەمەن 17 ساڵ، ئاستێکی درەوشاوەی لە کلاسیکۆی دوێنێ یەکشەممە بەرامبەر ریال مەدرید پێشکەشکرد و یارمەتی تیمەکەیدا 4-3 سەربکەون.

بێڵینگهام و رامۆس لە دوای دەرکرانی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ، ڵایکی پۆستێکی ئینستاگرامی ئالێساندرۆ باستۆنی، یاریزانی ئینتەر میلانیان کردبوو، بەڵام پێدەچێت یامال ئەمەی لە دڵ دەرنەچووبێت.

لە دوای بردنەوەی ئێل کلاسیکۆ، یامال پۆستێکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە لە کاپشنەکە نووسیویەتی؛

بیرتان نەچێت، ئەمەش ڵایک بکەن.

یاریزانانی ریال مەدرید چاویان لە سەراوگێڕکردنی هاوکێشەی ئەنجامی یارییەکانی کلاسیکۆ بوو، چونکە بەر لە کلاسیکۆی دوێنێ، ریال مەدرید هەرسێ کلاسیکۆی ئەم وەرزەی دۆڕاندبوو، بەڵام دەرکرانی بارسا لە چامپیۆنزلیگ، ئەوەندەی دیکە بارسای لەسەر بردنەوەی کلاسیکۆ سوورکرد.

یامال جگە لە ئاست بەرزی، بە هەڵسوکەوتەکانی خۆی سەرنجی هەمووان رادەکێشێت، لە دوای گۆڵی یەکسانکردنەوەی یارییەکە، یامال هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاهەنگگێڕانی ‘کاڵما’ی کرد.

بارسا لەوانەیە چوارشەممە نازناوی لالیگا یەکلاییبکاتەوە، ئەگەر ریال مەدرید بە ریال مایۆرکا بدۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button