لیڤەرپوول نرخی ئەستێرەیەکی بۆ ریال مەدرید دیاریکرد

یاریگا –
یانەی لیڤەرپوول لە خواستەکانی ریال مەدرید تێگەشتووە لەبارەی گرنگیدانی یانە ئیسپانیەکە بە ئەستێرەیەکی رێدز.
پێگەی دڵی بەرگری ئەو پێگەیەیە ریال دەیەوێ بە گواستنەوەی سوپەرستارێک پڕیبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاوی بڕیوەتە دۆخی ئیبراهیما کۆناتی و ئاڕاستەی گفتوگۆکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ لیڤەر سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان. کۆناتێ داخوازیی هەیە و یانەکەشی نایەوێ ناوبراو هاوشێوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد هەروا ریزەکانیان جێبهڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆزێ فێلیکس دیازی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی، لیڤەرپوول نرخێکی خەیاڵی خستووەتەسەر بەرگریکارە 25 ساڵییەکەی کە 100 ملیۆن یۆرۆیە.
🚨 Liverpool value Ibrahima Konate at €100m, a price Real Madrid are unwilling to pay.
The Spanish club will continue to monitor his contract situation.
(Source: @jfelixdiaz) pic.twitter.com/MIvgrcV5pu
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 7, 2025
هەر ئەمڕۆ رۆژنامەی مارکا ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ریال مەدرید خۆی ناخاتە ژێر ئەو تێچووە زۆرە. بەڵکوو چاوی لەوەیە ئیبراهیما واژۆ نوێبوونەوەی نەکاتەوە تا هاوینی هاوینی 2026 کاتێ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت ئەوکات هاوشێوەی ئاڕنۆڵد کە چوونی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەندازەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە، پەلکێشی قەڵای سپی بکات.
مارکا هەمان نیازی مەدریدیشی بۆ ویلیام سالیبا ئاشکردکردووە کە ئەم بەرگریکارەی ئارسیناڵیش لە هاوینی 2027 بەخۆڕایی بگوازێتەوە.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Real Madrid are set to wait for William Saliba and Ibrahima Konaté to become free agents so they can sign them for nothing.
(Source: @marca) pic.twitter.com/ksFTw7YDvn
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 7, 2025