ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالێکساندەر ئارنۆڵد مانگێک زووتر دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئارنۆڵد نزیکە پێشوەختە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات و بۆ مۆندیالی یانەکان ببێتە سپیپۆش.

کەناڵی BBCـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی ریال مەدرید ئۆفەرێکی بە بڕی ملیۆنێک یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوول کردووە بۆ ئەوەی پێشوەختە دەستبەرداری ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری یانەکەیان بن، کە رۆژی 30ـی یۆنیۆ/حوزەیران گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ریزەکانی رێدز بەجێبهێڵێت.

ریال مەدرید داوا لە لیڤەرپوول دەکات مانگێک زووتر، واتە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستبەرداری ئارنۆڵد بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە بکات و لەگەڵ ریال مەدرید ئامادەکاریی بۆ مۆندیالی یانەکان بکات کە رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو لە ئەمریکا دەستپێدەکات.

ریال مەدرید ئامادەیی دەربڕیوە لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە ئارنۆڵد، ملیۆنێک یۆرۆ بە لیڤەرپوول بدات و مووچەی مانگی کۆتاییشی لە ئەستۆ بگرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی بی بی سی گفتوگۆیەکان لە نێوان هەردوو یانە ئەرێنین و هەردوولا لە رێککەوتن نزیکن.

ئارنۆڵد بەفەرمی رۆیشتنی لە لیڤەرپوول راگەیاند و کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یاریگای ئانفێڵد دەکات و روودەکاتە ریزەکانی لۆس بلانکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button