ئیسپانیاگرنگترین

ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆی لالیگا یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆی لالیگا یەکلابووەتەوە، هێرناندێز هێرناندێز بۆ بەڕێوەبردنی ئەو یارییە چارەنووسسازە رادەسپێردرێت، کە رۆژی پێنجشەممە بەفەرمی ناوی دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکە رادەگەیەنرێت.

تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هێرناندێز هێرناندێز بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی لێژنەی ناوبژیوانان بۆ بەڕێوەبردنی یاریی کلاسیکۆ دەستنیشانی بکات، مارتینێز مونوێراش وەکو ناوبژیوانی ڤار دەستنیشان دەکرێت.

پێشتر هێرناندێز چوار یاریی کلاسیکۆی بەڕێوە بردووە و سەرجەمیان لە لالیگا بوون، بەڵام لەوەتەی ساڵی 2019 یەکەمجارە یاریی کلاسیکۆ بەڕێوە ببار، کە پێشتر لەو چوار یارییە بارسێلۆنا بردنەوەیەک و ریال مەدریدیش بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە و لە دوو یارییەکەی دیکەش یەکسانبوون.

ئەم ناوبژیوانە 47 ساڵانە دوایین یاریی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی بەڕێوە بردبێت، هەردوو یانە دڵخۆش نەبوون، دوو مانگ لەمەوبەر لە پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنای بەڕێوەبرد کە هەردوولا 4-4 یەکسانبوون، ریال مەدریدیش 2-1 بە ریال بیتیس دۆڕا.

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو  کاتژمێر 17:15 لە گەڕی سی و پێنجەمی لالیگا، بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریگای کامپ نوو بەیەک دەگەن، کە چوارەمجارە لەم وەرزە ئەو دوو یانەیە رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button