ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ وادەی رۆیشتنی كارلۆ ئانچێلۆتی ئاشكرا كرا

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید یەكلاییبووەتەوە و راهێنەرەكە ریزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.

ئانچێلۆتی و ئێدنالدۆ رۆدریگێس، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل رێککەوتن. 12ی ئەم مانگە، ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل گرێبەستەکەیان واژۆ دەکەن، ئەمەش دوای تەواوبوونی یاریی کلاسیکۆ.

بەگوێرەی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، دوای تەواوبوونی لالیگا، کارلیتۆ دەچێتە بەڕازیل و ئەرکە نوێیەکەی دەستپێدەکات.


بە گوێرەی زانیاریەكانی ئاتلێتیک، چاوەڕوان دەكرێت لە پێش كۆتاییهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەی لالیگا ریال مەدرید رۆیشتنی كارلۆ ئانچێلۆتی رابگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، یانە شاهانەكە لە دوای یاریی كلاسیكۆ رۆیشتنی راهێنەرە ئیتاڵییەكە رادەگەینێت.

لە راپۆرتەكەی ئاتلێكیشدا هاتووە، لە یارییەكانی مانگی داهاتوو كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەكات وچابی ئاڵۆنسۆش ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button