ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییە چارەنووسسازەکە بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینتەر میلان بڵاوکرایەوە.

سبەی سێشەممە 6ـی ئایار کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئینتەر میلان میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

یاریی چوونی نێوانیان لە یاریگای مۆنجیوک 3-3 کۆتایی هاتبووە، هەر یانەیەک بە بردنەوەی ئەم یارییە راستەوخۆ دەگاتە یاریی کۆتایی.

بەفەرمی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکە بڵاوکردووەتەوە، هانزی فلیک 23 یاریزانی بانگهێشتکردووە و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بانگهێشتکراوە.

لیڤاندۆڤسکی بەهۆی پێکان بەشداریی یاریی رابردووی نەکرد، بەڵام ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆکراوە و لەلایەن پزیشکەکان رووناکی سەوزی بۆ هەڵکراوە و دەتوانێت بەشداریی یارییەکە بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button