ئیسپانیاگرنگترین

10 ساڵە نەکراوە؛ لە مێرکاتۆی هاوینە ریال مەدرید جووڵەیەکی نوێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاوی لە جووڵەیەکی گەورەی لەم هاوینە، بەجۆرێک کە 10 ساڵە هاندەرانی نەیانبینیوە.

خەریکە وەرزەکە کۆتایی دێت و مەدردید بەبێ نازناو کۆتایی پێدەهێنێت جگە لەو ئومێدە کەمەی بە بردنەوەی خولی ئیسپانیا ماویانە کە ئێستاش دوای34 هەفتە هێشتا 4 خاڵ لەدوای بارسێلۆنای رکابەریانەوەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکای ئیسپانی، ریال دەیەوێ لەم هاوینە بگەڕێتەوە بۆ نەریتە هەمیشەییەکەی پێشووی خۆی لە گرێبەستکردنی دیار و بەرچاو کە ساڵانێکە وەک کڕیارە زەبەلاحەکەی ئەوروپا دەرنەکەوتووە.

مارکا زانیویەتی کە ئەو جووڵەیەی ریال لە مێرکاتۆی هاوینە دەیکات، ماوەی 10 ساڵە هاوشێوەی نەبینراوە.

هەمان سەرچاوە بەشێک لە وردەکارییەکانی باسکردووە و نووسیویەتی کە 5 یاریزانێ ئێستای شاهانەکان لە بازارەکەدا بەڕێدەکرێت. لە بەرامبەریشدا 4 یاریزانی نوێ دەهێنرێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ئەوەی تا ئێستا وەک بەهێزترین دەنگۆ قسەی لەسەردەکرێت کە ریال لەگەڵ دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێدا دەیانگوازێتەوە، هەریەکە لە مارتن زوبیمێندی لە ریال سۆسیداد، ویلیام سالیبا لە ئارسیناڵ و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی لیڤەرپوولە.

بابەتی زیاتر

Back to top button