
یاریگا –
لە یاریی گەرمە و مینا لە خولی ئەستیرەکانی عێراق گۆڵێکی دروستی گەرمە رەتکرایەوە، رەتکرانەوەی ئەو گۆڵە مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە و یانەی گەرمە داوای روونکردنەوە دەکات.
لە یاریی گەرمە و مینا لە گەڕی سی و یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە مینا لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1-0 بردیەوە، ناوبژیوانی ڤار گۆڵێکی گەرمەی رەتکردەوە بەبێ ئەوەی یاریدەدەری ناوبژیوان بیکاتە ئۆفساید، ڤار ئەو گۆڵەی کردە ئۆفساید و گۆڵەکەی رەتکردەوە.
یانەی گەرمە ڤیدیۆی گۆڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە یاریزانەکەی گەرمە تەواو لەدواوەیە و یاریدەدەری ناوبژیوان گۆڵەکە هەژمار دەکات، کەچی ناوبژیوانی ڤار گۆڵەکە بە بیانووی ئۆفساید رەت دەکاتەوە.
یانەی گەرمە دوای دۆڕانەکەیان، لە بەیاننامەیەکیدا داوای روونکردنەوەی لە لێژنەی ناوبژیوانان کردووە، یانەی گەرمە ئاشکرایکردووە :’داوا دەکەین روونکردنەوەمان لەبارەی گۆڕینی ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە پێبدەن، هۆکار چیبوو نیو کاتژمێر پێش یارییەکە بڕیاردرا کەرار عەبدولکەریم ناوبژیوانی ڤار نەبێت و لەجیاتی ئەو محەمەد کامڵ زغەیەر ناوبژیوانی ڤار بێت، لەکاطێکدا کەرار عەبدولکەریم لەو یارییە ئامادەبوو، هیچ کێشەیەک نەبوو، بەڵام بە بڕیاری ئێوە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە’.