چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئینتەر میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پێش كۆتایی و لە یاریی لووتكەدا بارسێلۆنا و ئینتەر میلان رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەرووی بۆڕووسیا دۆرتموند بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-3 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی.

لە بەرامبەردا ئینتەر میلان لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-3 لە بایرن میونشنی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی.

لە مێژوودا هەردوو یانە 16 جار رووبەروو بوونەتەوە و بارسێلۆنا هەشت یاریی بردووەتەوە و پێنج یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان بارسا 27 گۆڵی كردووە و ئینتەریش 15 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئالیخاندرۆ بالدێ ، مارک كاسادۆ و مارک بێرناڵ رووبەرووی ئینتەر دەبێتەوە.

ئینتەر میلانیش بە بێ پاڤارد و كاربۆنی رووبەرووی بارسا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، كوبارسی، مارتینێز، مارتن

دی یۆنگ، پێدری

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

تۆرێس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

سۆمەر

بیسێک، ئاچێربی، باستۆنی

دومفریس، بارێلا، چالهانئۆغلۆ، میختاریان، دی ماركۆ

لاوتارۆ، تورام

بابەتی زیاتر

Back to top button