کوردستان

ئامار و داتای گەڕی 29ـی خولی نایابی کوردستان

یەک گۆڵپارێز کلین شیتی کردووە

Yariga App

یاریگا –

گەڕی 29ـی خولی نایابی کوردستان رێژەیەکی زۆر گۆڵی تێدا تۆمار کراو تەنها یەک گۆڵپارێزیش کلین شیتی کرد.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 25 گۆڵ تۆمارکرا، نۆ گۆڵ لە گێمی یەکەم و 16 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش فرانسیس دادزی هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر رزگاری تۆماریکرد لە خولەکی شەشی یارییەکە.

لە گەڕی 29ـی خولی نایابی کوردستان تەنها هەڤاڵ بەهائەدین گۆڵپارێزی سیروانی نوێ بەرامبەر ئاکرێ کلین شیتی کرد و گۆڵی لێ تۆمارنەکرا، گەورەترین ئەنجامیش لەم گەڕە زاخۆ تۆماریکرد کە 6 _ 1 لە نێو یاریگای خۆی لە پیشەسازی بردەوە.

لە شەش یاریی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 35 کارت لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، 34 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور دراوە، هیچ یانەیەک لە گەڕی رابردوو یاریی خاوێنی نەکردووە و سەرجەم یانەکان کارتیان بەڕوودا بەرزکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button