عێراقکوردستان

قەحتان جەسیر: هاتووچۆی نێوان شارەکان ئەرکی ئێمەی قورستر کردووە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق

نەورۆز سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەست هێنا

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنە گرنگەکەیان بەرامبەر حدوود، راهێنەری نەورۆز دەڵێت تیپەکەم ماندووە و هاتووچۆی نێوان شارەکان ئەرکی ئێمەی قورستر کردووە.

نەورۆز لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 لە حدوودی بردەوە، ئەم سەرکەوتنەی سوور پۆشەکانی سلێمانی دوای سێ یەکسان بوونی لەدوای یەک دێت کە لە یارییەکانی رابردوو تووشی هاتبوو.

دوای یارییەکە قەحتان جەسیری راهێنەر باسی لە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تیپەکەی کرد و گوتی:

زۆر پێویستمان بەم سەرکەوتنە گرنگە هەبوو، بۆیە پیرۆزبایی لە دەستەی راهێنەران و یاریزانان و کارگێڕی و هاندەرانی یانەکە دەکەم، بەرە و کۆتایی وەرز هەنگاو دەنێین بۆیە یارییەکان ئاسان نابن تایبەت بۆ ئێمە کە هاتووچۆی نێوان شارەکان یارییەکانی قورستر کردووە و ماندوین، خشتەی یارییەکانیش پاڵەپەستۆی لەسەر ئێمە دروستکردووە و پێویستە بزانین چۆن خۆمان بۆ یارییەکان ئامادە دەکەین.

بەم سەرکەوتنە نەورۆز هاتە ریزبەندی 13ـەی خولەکە بە 38 خاڵ، گەڕی داهاتووش لە 3ـی ئایار لە سلێمانی میوانداری شوڕتە دەکات بەڵام بەهۆی سزادانی نەورۆز لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە یارییەکە بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button