وادەی ماڵاوایی چابی ئاڵۆنسۆ لە بایەر لیڤەرکوزن ئاشکرا دەکرێت
لەگەڵ یانەیەکی نوێ گفتوگۆی کردووە

یاریگا –
لەکۆتایی ئەم وەرزە چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانی بایەر لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس ساشا تاڤۆلیێری بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ بڕیای کۆتاییداوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە بایەر لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت، لە چەند هەفتەی داهاتووشدا بەفەرمی بڕیارەکە رادەگەیەنێت.
هەمان سەرچاوە ئەماژەی بەوەش کردووە، راهێنەر ئیسپانییەکە لەگەڵ ریال مەدرید گفتوگۆی لەسەر مەرجە کەسییەکان کردووە، جارێ نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بەڵام نزیکە لەوەی گرێبەستێکی دوو وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ بکات.
🚨🔄🆕 @SkySportCH
🇵🇹🇫🇷🏴🇩🇪 Xabi Alonso vit ses derniers matches avec le #Bayer04, Bouba Soumaré & Sacha Boey vont quitter #LCFC & le #FCBayern + le dossier Diogo Costa à Man City… Les infos #mercato de la semaine, c’est ICI ⤵️https://t.co/iANe3rx1ev #MCFC #FCPorto #FCB
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) April 28, 2025
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرت، کارگێڕی لیڤەرکوزن خۆی بۆ رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆ ئامادەکردووە و لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ پڕۆژەیەکی نوێی تیپەکە و قۆناخی دوای راهێنەرە 43 ساڵانییەکە دەکەن.
گرێبەستەکەی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، بەڵام بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی هەیە رێگەی دەدات پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید، بایرن میونشن و لیڤەرپوول بکات، کە وەک یاریزان یاریی بۆ ئەو سێ یانەیە کردووە.