ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ هاندەرانی بارسێلۆنا لەسەر هەڵسوکەوتێکی رەخنە لە بێڵینگهام دەگرن

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی هەڵسوکەوتێکی لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هاندەرانی بارسێلۆنا رەخنە لە بێڵینگهام دەگرن و بەوە تۆمەتباری دەکەن ‘بێ رێزی’ بەرامبەر یاریزانانی بارسێلۆنا کردووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی بڵاوکردووەتەوە، ناوەڕاستکارە ئینگلیزەکە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئامادە نییە تەوقە لەگەڵ یاریزانانی بارسێلۆنا بکات و لەگەڵیان ساردوسڕە.

دوای ئەوەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و لە یاریی کۆتایی 3-2 لە ریال مەدریدی بردەوە، یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە رێڕەوی رێزلێنانیان بۆ یاریزانانی ریال مەدرید دروستکرد، یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە وەکو رێزێک بۆ یاریزانانی لۆس بلانکۆس وەستابوون، بەڵام بێڵینگهام لەکاتی چوونی بۆ وەرگرتنی مێداڵیای دووەم ئامادە نەبوو تەوقە لەگەڵ یاریزانانی بارسا بکات.

هاندەرانی بارسێلۆنا رەخنە لەو هەڵسوکەوتەی بێڵینگهام دەگرن کە زۆر بە ساردوسڕییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ یاریزانانی بارسێلۆنا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button