جیهانگرنگترین

راستەوخۆ دوای فیناڵی جامی شا زانیاریی ورد لەسەر داهاتووی ئانچێلۆتی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی نزیکە لەوەی ئەم وەرزە بەبێ نازناو کۆتایی پێبهێنن و لە فیناڵی جامی شای ئیسپانیاش جارێکیتر بە بارسێلۆنا دۆڕایەوە.

شسکتی ریال 2-3 بەرامبەر بارسا، سێیەم شکستی یانە مەدریدیەکەبوو لەم وەرزە بەرامبەر رکابەرە کاتالوونیەکەی. ئەوە لەکاتێکدایە لە خولی ئیسپانیش تەنها 5 هەفتە بۆ کۆتاییهاتن ماوە کەچی تیمەکەی ئانچێلۆتی بە چوار خاڵ لەدوای بارسا دێت. بەوەش دوورخستنەوەی کارلۆی هێندەیتر مسۆگەرکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ڕێلێڤۆ کە راستەوخۆی دوای کلاسیکۆی فیناڵەکە ئاشکرایکرد، نوێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە سێڤییا، شاری میوانداری یاریی کۆتایی، ئامادەبووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵیەکە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەر بە کارلۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی سامبا کە ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی بەهێزە.

رێلێڤۆ ئەوەشی زانیوە کە نوێنەرەکەی بەڕازیل دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ئانچێلۆتی: یان ئێستا راستەوخۆ پەیوەندیەکە رووبدات یاخود بکەوێتە پاش کۆتاییهاتنی وەرزەکە کە رەنگە جامی جیهانی یانەکانیش راهێنەری ریال نەبێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی کە کۆبوونەوەیەک لەنێوانیاندا روودەدات و بڕیارەکە دەدرێت. بابەتی پەیوەندیکردنی بە بەڕازیلەوە یەکلایی بووەتەوە.

جگە لەو زانیارییە، هاوکات وێنەیەکی ئانچێلۆتی و رافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی بارسا دوای یارییەکە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی مێدیاکانەوە بڵاوکرایەوە و هێندەیتر ئاماژەکانی رۆشتنی بۆ هەڵبژاردە زلهێزەکەی کیشوەری ئەمریکای باشوور بەهێزترکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button