
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە لەسەر گۆڵ تۆمارکردن بۆ ریال مەدرید و ئەمشەویش بە لێدانێکی راستەوخۆی نایاب لە خولەکی 70 تۆڕی بارسێلۆنای هەژاند و ئەنجامی یاریی فیناڵی جامی شای ئیسپانیای بۆ یانەکەی یەکسانکردەوە.
ئێمباپێ کە بەهۆی هەستکردن بە پێکانێکی سووکەوە لە پێکهاتەی سەرەکیی ریال نەبوو، لە گێمی دووەم کارلۆ ئێنچێلۆتی هێنایە یارییەکەوە و خولەکی 70 هیوای بۆ مەدریدیەکان گەڕاندەوە.
بەو گۆڵە، کیلیان کۆی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزە کە یەکەم وەرزیەتی بۆ شاهانەکان، گەیاندە 34 و گۆڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان و بەفەرمی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی دایەوە.
🚨 𝗢𝗙𝗙𝗜𝗖𝗜𝗔𝗟: Kylian Mbappé has now scored more goals than Cristiano Ronaldo in his debut season for Real Madrid. ⚽ pic.twitter.com/464o0CUij1
— Football Tweet ⚽ (@Football__Tweet) April 26, 2025
دۆن کە بە 450 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی مێژووی یانەکەیە، لە ساڵی 2009 لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی ڕیالەوە کرد، له یەکەم وەرزی خۆیدا بە درێسی مێرێنگیەوە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانی 33 گۆڵ تۆماربکات.