ئیسپانیاگرنگترین

دادگا لەبارەی دۆسیەکەی دانی ئۆلمۆ بڕیارێکی نوێ دەدات

Yariga App

یاریگا –

دوودڵی بارسێلۆنا کۆتایی دێت و دانی ئۆلمۆ مەترسی راگیرانی لەسەر لادەچێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، دادگای تایبەتمەند لە کاروباری کارگێڕی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دادگاکە بە پێداچوونەوە بە کەیسی دانی ئۆلمۆ پەیوەندیدار نییە، بەڵکو تەواوی کەیسەکەی ئاڕاستەی دادگای نیشتمانی کردووە.

لە کاتی بەدەستگەیشتنی تەواوی فایڵ و بەڵگەکانی پەیوەندیدار بە کەیسەکە، دادگای نیشتمانی بڕیاری کۆتایی دەدات و پێشبینی دەکرێت، تاوەکو بڕیارەکە دەدات، یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو دەبن. بەوشێوەیەش یاریزانەکە لەم وەرزە مەترسی راگیرانی لەسەر نابێت.

دوو هەفتە لەمەوبەر کۆمەڵەی خولی ئیسپانیا (لالیگا) تانە لە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای وەرزشیدا و داوایکرد، هەموو یانەکان بە چوارچێوەی یاسایی ناونووسکردنی یاریزانان پابەند بن.

لالیگا تەواو ئاگادارە، بڕیاری لەمجۆرە، چوارچێوەی رێکخستنی پەیوەندیدار بە چاودێری دارایی و چارەسەرکردنی کێشەکانی مۆڵەتی وەرزشی پێشێل دەکات.

لالیگا لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا، داوایەکی بەپەلە لە لایەنی دادوەری کردووە، تاوەکو باڵانسی رکابەری و یاسای دارایی خاوێن پارێزراو بێت.

بەڵام دادگای تایبەتمەند کەیسەکەی ئاڕاستەی دادگای نیشتمانی کردووە و تاوەکو کۆتایی وەرزیش بڕیار لەسەر کەیسەکە نادرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button