ئیسپانیاگرنگترین

شۆک؛ ئێل چیرینگیتۆ دیدگای پێرێز لەسەر ئاڵۆنسۆ ئاشکرادەکات

''جارێ پەلە مەکەن و هەموو شتێک سات و کاتی خۆی هەیە''

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید لە ژێر فشاری لەدەستدانی نازناوەکان و یەکلاییبوونەوەی راهێنەری وەرزی داهاتوو، داماون.

دەنگۆکانی گۆڕینی ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید رۆژ دوای رۆژ زیاد دەبن و ناوی چەند راهێنەرێکیش لە دەوری پۆستەکە دەخوولێنەوە.

تاوەکو ئێستا دەستەی کارگێڕی لۆس بلانکۆس بڕیاری کۆتایی لەسەر پۆستی راهێنەرایەتی نەداوە، بەڵام رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید بڕوای تەواوی بە تواناکانی ئاڵۆنسۆ نییە و پێی وایە کەسێکی گونجاو نییە، بۆ سەرکرادایەتیکردنی ریال مەدرید.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی سپۆرت، بەڵام فلۆریان پلیتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، لیڤەرکوزن چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەرێکی فەرمی ریال مەدرید دەکات و پێشبینی دەکات، بەهای دەستبەرداربوون لە ئاڵۆنسۆ بگاتە 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ.

گرێبەستی ئاڵۆنسۆ لە هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەسەردەچێت و بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، یەکێکە لە هۆکارەکانی دیکەی پشت دیدگای پێرێز.

لەلایەکی دیکەوە، بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆ بەپشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو دەستەی کارگێڕی یانە مەدریدییەکە دەڵێت؛

پێرێز نەگەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی و پێی وایە ئاڵۆنسۆ کەسێکی گونجاو نییە بۆ سەرپەرشتیکردنی مەدرید.

هەرچەندە بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا و گۆڕینی هاوکێشەی لالیگا، لەوانەیە ببێتە خاڵێکی بەهێز بۆ مانەوەی ئانچێلۆتی لە بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button