ئیسپانیاگرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی؛ کەس بۆی نییە و ناتوانێت سزامبدات

راهێنەرێکی دیکە بدۆزنەوە...

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید ئەو سیستەمە ئاشکرادەکات، کە لە کاروانی راهێنەرایەتیدا کاری پێکردووە و رەتیدەکاتەوە هیچ کەسێکی سزادابێت.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی خێتافی ئاشکرایکرد، هەرگیز لە ژیانیدا لەلایەن کەس سەرزەنشت نەکراوە و سزا نەدراوە، بۆیە هەرگیز ئامادە نییە هیچ کەسێک سزا بدات و لەوبڕوایەدایە بە قامچی خەڵک بەڕێوەنابرێت.

لەبەر ئەوەی چەپلەرم، لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک هەرگیز دەستی راستی بەرامبەر من بەکارنەهێناوە (سزادان) تەنانەت باوک، راهێنەر، مامۆستا و هیچ کەسێک نەیتوانیوە سزامبدات، لە یانەکانی دیکە چەندین جار پێیان گوتوم دەبێ ‘فروستا’ بەکاربهێنیت ئێوە چی پێدەڵێن؟ مەبەستم قامچییە، بەڵام ناتوانم ئەمە بکەم راهێنەرێکی دیکە بدۆزنەوە، ئەگەر پێتان وایە بە قامچی خەڵک بەڕێوەدەبرێت.

ئانچێلۆتی وەڵامی چەند پرسیارێکی دیکەی گرنگی داوەتەوە و لەبارەی فیکەلێدان لە دژی ئێمباپێ دەڵێت؛

ئەمەم خوێندەوە بەڵام خۆم گوێم لە هیچ نەبووە، بەهۆی نەبوونی توانای یارمەتیدانی تیمەکەی، پێکانەکەی ئازاری دەدات، هەموو شتێک دەکات تاوەکو بۆ یارییەکەی شەممە ئامادە بێت.

وادەی گەڕانەوەی ئێمباپێ و مێندی؟

بەشداری یارییەکەی سبەی خێتافی ناکەن، بەڵام لەم رۆژانەدا مەشقییان کردووە و پێموایە بۆ یارییەکەی شەممە بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادەدەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button