
یاریگا –
پێچەوانەی لێکدانەوەکان، هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە دوای بردنەوەی یارییەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا، بە توندی بەرگری لە کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید کرد.
بەمدوواییە میدیاکان هێرشێکی زۆریان لە دژی ئانچێلۆتی دەستپێکردووە، ئەمەش بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی ئەمدواییەی یانەکە و دەرکردنی لەلایەن ئارسیناڵەوە لە چامپیۆنزلیگ.
شەممە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە. فلیک لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند
ریال مەدرید تیمێکی سەرسووڕهێنەری هەیە، یەکێک لە باشترین راهێنەرانی جیهانی راهێنەرایەتییان دەکات، کارلۆ هەموو شتێکی بەدەستهێناوە.
بەلای منەوە، ئەو شتانەی لەبارەی ئانچێلۆتی دەبیستم، جێی نیگەرانییە، چونکە هەموو شتێکی لەگەڵ ئەو یانانە بەدەستهێناوە کە راهێنەرایەتی کردوون. کارلۆ کەسێکی نەجیبزادەیە و رێزێکی بێپایانی لێدەگرم.
🎩 Férrea defensa de Flick a Ancelotti: “El Real Madrid tiene uno de los mejores entrenadores del mundo. No es bonito lo que está pasando. Lo ha ganado todo con cada club. Es un señor. Tengo el máximo respeto” pic.twitter.com/roiPAE2Xyj
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 22, 2025
شەممە یاریی کۆتایی بەرامبەر ریال مەدرید دەکەین، بەدڵنیاییەوە جارێکی دیکە کارلۆ دەبینمەوە، بەڕاستی راهێنەرێکی ناوازەیە.
بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە ریال مەدرید بێت، لە کۆتایی ئەم وەرزە، کارلۆ قەڵای سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێدەهێڵێت و بەشێکی دیکەش دەڵێن، لە ئەگەری لەدەستدانی جامی شای ئیسپانیا، کارلۆ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.