عێراقکوردستان

دهۆک ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی کارەبا کۆتایی پێهێنا

هەڵۆکانی چیا توانای دوو یاریزانی سەرەکیان بۆ گەڕاوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یاریگای نەفت لە شاری بەغدا، دهۆک کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر کارەبا هێنا.

لە یاریگای مەدینە و کاتژمێر 7:30ـی شەو، چوارشەممە ( 23ـی نیسانی 2025 ) لە گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، دهۆک بەهۆی یارییەکانی جامی کەنداو شەش یاریی دواخراوی هەیە و تا ئێستا دیارینەکراوە چ کاتێک یارییەکان دەکرێت.

بۆ یارییەکەی بەرامبەر کارەبا دهۆک توانای هەریەک لە یاریزانان لۆکاس تۆرسی بەرگریکار و پیتەر گۆرگیسی ناوەراستکاری بۆ گەڕاوەتەوە، ماسیس ئارتینیش بە تەواوی لە پێکان چاکبۆتەوە و راهێنەر دەتوانی پشتی پێببەستێت، محەمەد سەعیدی بەرگریکار و زوڵفەقار یونسی هێرشبەر  بە هۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکە ناکەن.

کارەبا و دهۆک لە مێژوودا 19 یاریی فەرمیان لە خول بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک پێج یاریی بردۆتەوە و کارەبا لە چوار یارییدا بڕاوە بووە و 10 یارییش یەکسان بوونە، هەڵۆکانی چیا 30 گۆڵیان کردووە و کارەبا 19 گۆڵی تۆمار کردووە، دوایین یاریی نێوانیشیان لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزە بوو کە 0 _ 0 کۆتایی هات.

دهۆک لە 22 یارییدا 41 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەم دێت، کارەبا لە 28 یارییدا 34 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 15ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button