ئیسپانیاگرنگترین

ڤالڤێردێ باس لە گۆڵە نایابەكەی بەرامبەر بیلباو دەكات

Yariga App

یاریگا-

فێدێرێكۆ ڤالڤێردێ، یاریزانی ئوروگوای یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە گۆڵە نایابەكەی شەوی رابردووی دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیک بیلباوی كرد و یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی ڤالڤێردێ لە خولەكی 93 كۆتاییهات.

لە دوای یارییەكە ڤالڤێردی گوتی:

كارێكی شێتانە بوو، زۆر دڵخۆشم و شانازی بە كارەكانی هەمووانەوە دەكەم، زۆر سوپاسی هاندەران دەكەم سەرەڕای ئەوەی رۆژی چوارشەممە روویدا لە خولەكی یەكەوە تاوەكو كۆتایی پشتگیرییان كردین.

ساتی لێدانی تۆپەكە زۆر بیرم نەكردەوە، تەنیا راستەوخۆ تۆپەكەم ئاڕاستەی گۆڵەكە كرد. هەستم بە متمانەیەكی تەواو كرد و لە كۆتاییدا گۆڵم كرد، بردنەوەمان بەدەستهێنا ئەوەش بۆ من زۆر گرنگە، چونكە تا ئێستا لە ركابەری بردنەوەی نازناوی لالیگاداین.

یارییەكە زۆر قورس بوو، لە گێمی یەكەمدا بە زەحمەت هەلمان درووستكرد، بە پاڵپشتی هاندەران تاوەكو كۆتا خولەك هەوڵی بردنەوە و سێ خاڵی یارییەكەمان ئەدا.

وا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا خێتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button