بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆکێرێش سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هاتەدەنگ

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکەی و شەور رابردووش بە تۆمارکردنی هاتریکێک بۆ سپۆرتینگ، خۆی خستەوە بەر باسی مێدیاکان.

سپۆرتینگ بە سەرکردایەتی یۆکێرێش پێشەنگی خولی پۆرتوگالیان گرتووە لەدوای 30 هەفتە لە بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئەو خولە. ئەستێرە سویدیەکە لە29 یارییدا بەشداریکردووە، توانیویەتی 34 گۆڵ وەک گۆڵکاری بێڕکابەر خۆی بناسێنێتەوە و چاوی گەورەکانی ئەوروپا بۆ لای خۆی رابکێشێت.دوای یارییەکە ڤیکتۆر وتی

داهاتووم؟ هیچ کەس نازانێت چی روودەدات. چێژ لە چرکەساتەکانی ئێستام وەردەگرم.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی گوایە سپۆرتینگ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە بە 65-70 ملیۆن یۆرۆ، یاریزانە 26 ساڵیەکە وتی

گوایە رێککەوتووم لەگەڵ سپۆرتینگ بۆ کەمترکردنەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەکە بۆ کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ؟ هیچ ناڵێم لەو بارەیەوە.

یۆکێرێش ناوی بە زۆر یانەی ئەوروپاوە دەبەسترێتەوه، زۆرترین دەنگۆش ئارسیناڵی ئینگلیزیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button