عێراقگرنگترین

کاساس بۆیەکەمجار بێدەنگی شکاند و لە دیمانەیەکی لەگەڵ مارکا باسی دوورخرانەوەی لە هەڵبژاردەی عێراق دەکات

دەڵێت: لە عێراق ئەگەر یارییەک بدۆڕێنیت هەموو شتێک وێران دەبێت

Yariga App

یاریگا –

کاساس دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق، لە یەکەم کاردانەوەیدا لە دیمانەیەکی لەگەڵ مارکا باسی دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات و دەڵێت :’لە عێراق ئەگەر یارییەک بدۆڕێنیت هەموو شتێک وێران دەبێت’.

خیسوس کاساس راهێنەری ئیسپانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لە دیمانەیەکی لەگەڵ رادیۆی مارکای ئیسپانی، بۆیەکەمجار بێدەنگیی شکاند و لەبارەی دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت :’ئێمە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال هێشتا هیوامان مابوو، هێشتا دوو گەڕ ماوە، لە رووی وەرزشییەوە زۆر نالۆژیکی بوو من دووربخەنەوە، بەڵام لە عێراق نەریتی پەلەکردن هەیە، کاتێک یارییەک دەدۆڕێی هەموو شتێک وێران دەبێت’.

کاساس کە ئێستا بۆ پشوودان لەگەڵ خێزانەکەی لە هۆڵەندایە، لەبارەی دۆخی خۆی دەڵێت :’من باش نیم، زۆر بێزارم، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، پێویستە بەردەوام بین، من زۆر ئارامم، کاری زۆر باشمان لە هەڵبژاردەی عێراق کرد، هیوادارم لە داهاتوو بتوانم لە پڕۆژەیەکی دیکە کار بکەم و دەستپێبکەمەوە’.

من پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزم لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و هاندەران هەبوو، بۆیە خەم لە دوورخرانەوەم دەخۆم، خۆزگە باشتر هەڵسوکەوتیان لەگەڵم دەکرد، بەداخەوە ناوبانگی منیان لە وڵاتانی کەنداو لەکەدار کردووە.

راهێنەرەکەی عێراق لەبارەی هۆکاری دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی دەڵێت :’دوای ئەوەی بەرامبەر فەڵەستین دۆڕاین، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێشنازی کرد گرێبەستەکەمان بە بڕی ٪8 لەوەی پێشتر لەسەری رێککەوتبووین نوێبکەینەوە، کاتێک ئێمە ئەم ئۆفەرەمان رەتکردەوە هەموو شتێک تێکچوو، دەستیان بە بڵاوکردنەوەی گرێبەستەکەم لە میدیاکان و سۆشیاڵ میدیا کرد و کۆپییەکی گرێبەستەکەمیان دزەپێکرد، بە بابەتی باج هەڕەشەیان لە من دەکرد، ئێستاش بە تۆمەتی سەرپێچیکردن لە گرێبەستەکەم سکاڵایان لەسەر من تۆمارکردووە’.

راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی کۆریای باشوور دەکات و دەڵێت :’من وەفادار بووم و کاتێک ئۆفەرێکم پێگەیشت لە کۆریای باشوور رەتمکردەوە، چونکە دەمویست پابەندی گرێبەستەکەم بم لەگەڵ عێراق، پەیوەندیم لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێ و هاندەرانی عێراق راستەقینە بوو، هەربۆیە من خەفەت لە دوورخرانەوەم دەخۆم، خۆزگەم دەخواست بە شێوازێکی باشتر هەڵسەکەوتیان لەگەڵم کردبا’.

لە عێراق کلتوری پەلەکردن هەیە، تەنیا لەسەر ئەنجامی یارییەک بڕیارت لەسەر دەدەن، دەکرێت لە عێراق راهێنەرێک لە ساڵێکدا راهێنەرایەتی سێ یانە بکات، ئەوان گرنگی بەوە نادەن پێشتر چیت کردووە، بە یەک دۆڕان هەموو شتێک وێران دەبێت.

لەبارەی ململانێیەکانی نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، کاساس دەڵێت :’لەنێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەمووان هەمان بۆچوونیان نەبوو، ململانێیەکی توند لە نێو ئاڕاستە جیاوازەکان هەیە، لەپێناوی بەرژەوەندییە کەسییەکانیان هەموو شتێک دەکەن، بەداخەوە لە کەنداو ناوبانگی منیان لەکەدار کردووە، هیوادارم بە تێپەڕبوونی کات هەموو شتێک روون بێتەوە’.

کاساس دەڵێت :’لە عێراق دەکرێت لە ساڵێکدا راهێنەرایەتی سێ تیپ بکەی، ئەوان تەنیا بە ئەنجامی یارییەکان بڕیارت لەسەر دەدەن، گرنگی بە کارەکانی پێشووت و کاریگەریی و چوارچێوەی کارکردنت نادەن، بەڵکو کاتێک دۆڕای هەموو شتێک وێران دەبێت و هەموو شتێک لەبیر دەکەن، من زۆر نامەم بۆ دێت، پێم دەڵێن بەداخەوە وڵاتەکەمان شایستەی کەسانی وەکو تۆ نییە، چونکە ئەوان باش دەزانن پێش ئێمە هەڵبژاردەی عێراق چۆن بوو، ئەوان دەزانن کە ئێمە چ میراتێکمان لەدوای خۆمان بەجێهێشتووە’.

کاساس دەشڵێت :’بوومە هۆی ئەوەی چەندان یاریزان لە سوید و ئەڵمانیا یاریکردن لە هەڵبژاردەی عێراق هەڵبژێرن، چەندان یاریزان کە پێشتر وازیان لە یاریی نێودەوڵەتی هێنابوو، ئامادە نەبوون درێسی هەڵبژاردەکە بپۆشنەوە، رازیمکردن بگەڕێنەوە هەڵبژاردەکە، بەداخەوە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ و جێگرەکانی پێزانینیان بۆ ئەمە نەبوو، ئەمەش زۆر ئازاربەخش بوو’.

لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بە بابەتی باج هەڕەشە لە من دەکەن و منیان بە پابەند نەبوون بە گرێبەستەکەم تۆمەتبار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button