پاداشتێکی گەورە چاوەڕێی هەریەک لە یاریزانانی ئینتەر دەکات

یاریگا –
ئینتەرمیلان، لە ئەگەری گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ هەریەک لە یاریزانەکانی بە سێ ملیۆن دۆلار پاداشت دەکات.
پێش دەستپێکردنی ئەم وەرزە، ئینتەر ئامانجی بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دانابوو، ئەمەش وایکردووە ئاستی باشی یاریزانانی لەم پاڵەوانێتیانەدا لەلایەن بەڕێوەبەرانی یانەکەوە سەرنجی بدرێت.
گازێتا دیلۆ سپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەبەر ئەم هۆکارە یانەکە بڕیاریداوە ئەگەر یاریزانەکان بگەنە قۆناخی پێش کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە، ئەوا بە بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ خەڵاتیان بکات.
بە گشتی یارییەکەی ئەمشەو سودی نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆی بۆ یانە ئیتاڵیەکە دەبێت: 15 ملیۆن یۆرۆ لە لایەن یوێفا بۆ گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین و 9 ملیۆن یۆرۆی دیکە داهاتی پێشبینیکراو لە فرۆشتنی بلیتەکان.
لە روانگەی ئەنجامەکانەوە، بە یەکسانبوون یان بردنەوە، یاریزانانی ئینزاگی داهاتی چامپیۆنزلیگیان بۆ زیاتر لە 115 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکەن، ئەمەش رێگەیان پێدەدات لە هاویندا بە ئارامی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا کاربکەن.