ئیتاڵیا
لوکاکو لەگەڵ کۆنتی گڕدەکاتەوە

رۆمێلو لوکاکو ژمارەیەکی نایاب تۆمار دەکات لەگەڵ ناپۆلی کە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیووە. تانکە بەلجیکییەکە بۆ یەکەمجار لە کاروانی خۆیدا جگە لە گۆڵکار، هاوکات رۆڵی گۆڵ دروستکەریش دەبینێت.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی خولی ئیتاڵیدا لوکاکو دوو گۆڵی دروستکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد. بەوەش گەیشت بە 12 گۆڵ و 10 ئەسیست. هەرچەندە پێشتر توانیوییەتی لە وەرزێکدا گۆڵی زیاتر تۆماربکات بەڵام یەکەمجارە دەتوانێت زیاد لە 10 گۆڵ و 10 ئەسیستی هەبێت.
باشترین وەرزی لوکاکو هەر لەگەڵ کۆنتی بووە و لە ئینتەر توانی 24 گۆڵ تۆماربکات و 9 ئەسیست بکات. بەڵام هەرگیز نەگەیشتووەتە سەروو 10 ئەسیست لە وەرزێکدا.
ناپۆلی بە سەرکردایەتی کۆنتی تەنها سێ خاڵ لەدوای ئینتەری پێشەنگەوەن و رکابەرییەکی توند دەکەن لەسەر ناسناوی ئەم وەرزەی خولەکە.