کوردستانگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا راستەوخۆ یاریی سیروانی نوێ و شێروانە دەگوازێتەوە

یاریزانانی سیروانی نوێ رێڕەوی رێزلێنان بۆ یاریزانانی شێروانە دروست دەکەن

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا بە چەند کامێرایەکی جیاواز بە دەنگی راستی میهرەبانی راستەوخۆ راستەوخۆ یاریی پاڵەوانبوونی شێروانە لە خولی نایابی کوردستان دەگوازێتەوە.

شێروانە بە سوودوەرگرتن لە دۆڕانی دوێنێی پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر پیشەسازی، سێ گەڕ پێش کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، نازناوەکەی مسۆگەر کرد کە یەکەمجارە لە مێژوودا نازناوەکە بەدەست دەهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یاریزانانی سیروانی نوێ پێش یارییەکە رێڕەوی رێزلێنان بۆ یاریزانانی شێروانە دروست دەکەن و وەکو پاڵەوان پێشوازیی لە یانەکەی گەرمیان دەکەن، کە لە مێژووی دروستبوونی خولی نایابی کوردستان تاوەکو ئێستا یەکەمجارە یانەیەکی گەرمیان نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 03:30 شێروانە لە گەڕی بیست و حەفتەمی خولی نایابی کوردستان لە سلێمانی دەبێتە میوانی سیروانی نوێ، تۆڕی وەرزشی یاریگا راستەوخۆ لە فەیسبووک و یوتیوب یارییەکە بە کۆمێنتاریی راستی میهرەبانی دەگوازێتەوە.

دوای ئەنجامدانی 25 یاری، شێروانە بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی گرتووە و نازناوەکەی مسۆگەر کردووە، زاخۆ و پێشمەرگەی هەولێریش بە 43 خاڵ لە پلەی دووەم و سێیەمی خولەکە دێن، شێروانە جگە لە یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر سیروانی نوێ، دوو یاریی دیکەی لە خولەکە بەرامبەر چوارقوڕنە و پیشەسازی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button