ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بزانە پێرێز چ بەڵێنێکی بە یاریزانانی ریال مەدرید داوە؟

رۆژنامەی سپۆرت بەڵێنی پاداشتەکانی پێرێز ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید بەڵێنی پاداشتێکی گەورەی بە یاریزانان داوە.

سبەی چوارشەممە، ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئارسیناڵ دەکات. لۆس بلانکۆس یاریی چوونی 3-0 دۆڕاند و ئێستا تەواوی سەرنجەکە لەسەر ریمۆنتادایە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوای یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس 0-1، چووە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە کیلیان ئێمباپێ و یاریزانانی دیکەی گوتووە، لە ئەگەری رێمۆنتادا بەرامبەر ئارسیناڵ، پاداشتێکی گەورەی داراییان دەکات.

ئەگەر سەربکەون و بگەنە قۆناخی پێشکۆتایی، پاداشتێک لە یانەکە وەردەگرن.

ئەمە یەکەمجار نییە پێرێز بەڵێنی پاداشتی دارایی بە یاریزانان بدات، بەڵکو لە یاریی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، پێرێز پاداشتی دارایی یاریزانانی کردبوو، هەرچەندە دۆخەکە بەراورد بە ئێستا زۆر جیاواز و ئاڵۆزترە، بەڵام پێرێز جارێکی دیکە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانان، پاداشتی دارایی تەرخان کردووە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید چەندین کۆبوونەوە بە یاریزانان کردووە، تاوەکو ریمۆنتادا لە یارییەکەدا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button