
یاریگا –
تەنیا بە بە چوار کاتژمێر تەواوی بلیتەکانی یاریی دهۆک و قادسیە فرۆشران.
یانەی دهۆک رایگەیاندووە لە ماوەیەکی کورتدا تەواوی بلیتەکانی یاریی دهۆک و قادسیە فرۆشران، کە رۆژی سێشەممە هەردوو یانە لە یاریی گەڕانەوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو لە یاریگای دهۆک بەیەک دەگەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی دەست بە فرۆشتنی بلیتەکانی یارییەکە کرا و تەنیا بە چوار کاتژمێر سەرجەم بلیتەکان فرۆشران، کە بلیتەکانی دەرگاکانی 2 تا 9 بە بڕی 15 هەزار دینار فرۆشران و بلیتەکانی دەرگاکانی 1 و 10 بە بڕی 100 هەزار دینار فرۆشران.
جگە لە کورسییەکانی ڤی ئای پی، زیاتر لە 21 هەزار بلیت تەنیا بە چوار کاتژمێر فرۆشران، کە یاریگای دهۆک شوێنی 21 هەزار و 236 هاندەر دەگرێت.
رۆژی سێشەممە کاتژمێر 07:00 دهۆک لە یاریی گەڕانەوە میوانداریی قادسیەی کوێتی دەکات، کە یەکەمجارە یانەیەکی عێراقی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات و یەکەمجارە دهۆک دەگاتە یاریی کۆتایی، پێشتر قادسیە دوو جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە.