ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەفسانەیەک دوایین ساتەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێدەکات

کاتی ماڵئاوایی هاتووە..

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت لە هاوینی داهاتوو چیرۆکی نێوان لوکا مۆدریچ و ریال مەدرید بە یەکجاریی کۆتایی بێت.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ریال مەدرید هیچ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لوکا مۆدریچ پێشکەش نەکردووە و گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لوکا بەیەکجاری وەستاوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، پێدەچێت ئێستا لوکا کۆتا ساتەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێبکات و وێستگەی داهاتووی یاریکردنی لە ئاسیا دەبێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، قەتەرییەکان بۆ گواستنەوەی ئەفسانە کڕواتییەکە لەسەرهێڵن، ئەگەری هەیە بە گرێبەستێکی گرانبەها پەیوەندی بە یانەیەکی قەتەری بکات.

ناوەڕاستکارە 39 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت، لە 9ـی سێپتیمبەر تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ و بەتەمەنترین یاریزانی ئێستای یانەکەیە.

مۆدریچ لە هاوینی 2012 بە 35 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە مێرێنگی کرد و ماوەی 13 وەرزە درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت و بەشداریی 582 یاریی یانەکەی کردووە، خاوەنی 43 گۆڵ و 93 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button