ئینگلتەراگرنگترین

ساوسامتن نرخی لاوەکەی بۆ گەورەکانی ئەوروپا دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

ساوسامپتن لە ئاستی خواستی زلهێزەکانی ئەوروپا تێگەشتووە بۆ گواستنەوەی تایلەر دیبڵینگ کە سەرەڕای بچووکی تەمەنی توانیویەتی خۆی وەک یاریزانێکی ئاستبەرز پیشان بدات.

ئەمڕۆ سکای سپۆرتس لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە کە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی و لایپزیگ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی دیبڵینگ دەکەن.

دۆستێکی ئینگلیزی نوێ بۆ کەین زیاد دەبێت – Yariga

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ساوسامپتن بەهای 100 ملیۆن پاوەندی خستووەتەسەر لاوە 17 ساڵانەکەی.

سەرباری ئەنجامە کارەساتبارەکانی ساوسامپیتن لە پرێمەرلیگ کە لە کۆتایی ریزبەندییەکە نیشتوون و دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ لە هەر یانەیەکیتر بەهێزترە، تایلەر لەم وەرزە لەگەڵ سەینتس توانیویەتی چوار گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ دوو ئەسێست.

هەربۆیە یانە گەورەکانی ئەوروپا دەیانەوێ تا هاوین هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە لە قۆستنەوەی دۆخی ساوسامپتن و رفاندنی لاوە بەهرەمەندەکەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button