ئیتاڵیا

ئینتەر بۆ یاریزانەکان: سێ ناسناوەکە ببەنەوە و ئەم خەڵاتە وەربگرن

Yariga App

یانەی ئینتەرمیلان خەڵاتێکی تایبەتی داناوە بۆ یاریزانەکانیی ئەگەر بتوانن هەر سێ ناسناوە سەرەکییەکە ببەنەوە.

ئینتەر تاکە یانەی ئیتاڵییە کە چانسی ئەوەی هەیە خولی ئیتاڵی، خولی پاڵەوانەکان و جامی ئیتاڵیا بباتەوە.  بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، سیمۆن ئینزاگی راهێنەر بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ئەگەر بتوانێت ناسناوی خولی ئیتاڵی بباتەوە ئەمەش بەپێی خاڵێکی گرێبەستی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەکەدا.

هەروەها ئینتەر، یاریزانەکانی ئاگادارکردووە جگە لە شایستەی دارایی گرێبەستەکان،  شەش ملیۆن یۆرۆش وەک خەڵات دابەش دەکەن بەسەریاندا ئەگەر بتوانن هەر سێ ناسناوەکە ببەنەوە. بەمەش بەنزیکەیی هەر یەکەیان چارەگێک ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.

ئینتەر لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیدایە بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ناپۆلی خاوەن پلەی دووهەم.  لە جامی ئیتاڵیاش گەیشتووەتە قۆناغی پێش کۆتا و رووبەرووی ئەیسی میلان دەبێتەوە.

لە چامپیۆنزلیگ نێرازوری ئەرکی قورسە و رووبەرووی بایەرن میونشنی ئەڵمانی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button