ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ناودار کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پێکانێکی سەخت ئەم وەرزە بۆ ئالفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی کۆتایی هات.

ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، ئالفۆنسۆ دەیڤز بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە، بەرگریکارە 24 ساڵانییەکە بەهۆی ئەو پێکانە سەختە تاوەکو شەش مانگی دیکە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

دووشەممەی رابردوو لە یاریی نێوان کەنەدا و ئەمریکا، ئالفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری هەڵبژاردەی کەنەدا لە خولەکی 12 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت. پاش پشکنینەکانی پزیشکی دەرکەوتووە بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە و ئەم وەرزە بۆی کۆتایی هاتووە.

یانە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، جیا لە دەیڤز، دایۆت ئۆپامیکانۆش لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا تووسی پێکان بووە، بەو هۆیە بۆماوەی چەند هەفتەیەک دادەبڕێت.

ماکس ئێبرڵ، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکە دڵتەنگی خۆی بە پێکانی هەردوو یاریزانەکە دەربڕیووە.

هەمیشە پشووە نێودەوڵەتییەکان مەترسی لەسەر یاریزانان دروست دەکەن و تووشی پێکانی سەختیان دەکەن، بەڕاستی دڵتەنگم لەم کاتە هەستیارە دوو یاریزانی گرنگ لەدەستدەدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button